ناوەندى هەواڵەکان
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و ئەگەرى بارانێکى کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکورى رۆژهەڵاتى هەرێم، دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و ئەگەرى بارانێکى کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکورى رۆژهەڵاتى هەرێم و خێراى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت .
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، بەپێى پێشبنیەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٤٣ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٢٧ پلەیە.
ئـ.م
Comments are closed.