ژمارەى قوربانیانى لافاوەکەى لیبیا پێنج هەزار کەسى تێپەڕاند

ناوەندى هەواڵەکان

وەزیرى ناوخۆى ڕۆژهەڵاتى لیبیا ڕایگەیاند، تا ئێستا پێنج هەزار و ٣٠٠ کەس بەهۆى ئەو لافاوەى لە چەند رۆژى ڕابردوودا بەشێکى وڵاتەکەیانى گرتووەتەوە گیانیان لەدەستداوە.

عەبدولهادى حەویج وەزیرى دەرەوەى بەشى ڕۆژهەڵاتى لیبیا بە ڕۆیتەرزى ڕاگەیاندووە، تا ئێستا پێنج هەزار و ٣٠٠ کەس بەهۆى ئەو لافاوەى لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا بەشێکى وڵاتەکەیانى گرتووەتەوە گیانیان لەدەستداوە و هەروەها، ژمارەیەکى زۆریش هاوڵاتى بێسەروشوێنن.

وەزیرى ناوخۆى بەشى ڕۆژهەڵاتى لیبیا ئاماژەى بەوەش کردووە، داواکارن کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بە هاناى وڵاتەکەیانەوە بێت، چونکە ژمارەیەکى زۆر هاوڵاتى زیانلێکەوتوو پێویستیان بە فریاکەوتنى خێرایە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتاى ئەم هەفتەدا زریانێکى بەهێز بەشێک لە وڵاتى لیبیاى گرتەوە، کە چاوەڕوان دەکرێت ژمارەى قوربانیان ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر بەرز بێتەوە.

ئـ.م

Comments are closed.