ناوەندی هەواڵەكان
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران، لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە كۆبوویەوە و هەردوولا تاوتوێی ڕێككەوتنی ئەمنی نێوان وڵاتەکانیان کردووە.
ئەمڕۆ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران، لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە كۆبوویەوە و دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەش هەردوو وەزیری دەرەوەی ئێران و عێراق، كونگرەیەكی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە عێراق لە كۆنگرەكەدا ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران باسمان لە ڕێككەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران كرد، هەروەها باسمان لە چەك داماڵینی حزب و گروپەكانی سەر سنووری عێراق و ئێران كرد.
ئاماژەی بەوەش كرد، دەستووری عێراق دووپاتی دەكاتەوە كە ڕێگە بە هیچ گروپێك نادات هێرش بكاتە سەر وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دیكە.
دەشڵێت، پەیوەندی ئێمە لەگەڵ ئێران باشە و چەندین ڕێگەمان هەیە بۆ چارەسەركردنی ناكۆكی و كێشەكان.
پێشتر ناسر كەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند بوو، كۆتا وادە بۆ چەككردن و دەرپەڕاندنی حزبە ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە هەرێمی كوردستانن تا ١٩ـی ئەم مانگەیە، بە هیچ شێوەیەك ئەو وادەیە درێژ ناكەنەوە.
هـ.ئ
Comments are closed.