ناوەندى هەواڵەکان
نەخۆشخانەى شارى پزیشکى سلێمانى بڵاوى کردەوە، کەسانى توشبوو بە شەقیقە پێویستە هەوڵبدەن لە ژینگەیەکی ئارامدا پشوو بدەن، چونکە ژاوەژاو و ڕووناکی بەهێز نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە خراپتر دەکات، بۆیە پێویستە دوور بکەونەوە لەو خۆراکانە یان ئەو هۆکارانەی، کە ناسراون بۆ خراپتربوونى شەقیقە لەوانەش کافاین و سترێس.
نەخۆشخانەى شارى پزیشکى سلێمانى، لە ڕاگەیەندراوێکدا سێ خاڵ لەبارەى نەخۆشخانى توشبوو بە شەقیقە دەخاتە ڕوو، کە دەقى نووسینەکەیان بەمجۆرەیە:-
پێویستە کەسانى توشبوو بە شەقیقە ئەم سێ ڕێنماییە جێ بەجێ بکەن
یەکەم– پێویستە کەسانى توشبوو بە شەقیقە ڕووناکییەکان کز بکەن و هەوڵبدەن لە ژینگەیەکی ئارامدا پشوو بدەن، چونکە ژاوەژاو و ڕووناکی بەهێز نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە خراپتر دەکات.
دووەم– پێویستە کەسانى توشبوو بە شەقیقە دوور بکەونەوە لەو خۆراکانە یان ئەو هۆکارانەی، کە ناسراون بۆ خراپتربوونى شەقیقە لەوانەش کافاین یان سترێس.
سێیەم– پێویستە کەسانى توشبوو بە شەقیقە ئەگەر شەقیقەکەیان بەردەوام بوو یان دۆخیان خراپتر بوو، لەوانەیە کاتی ئەوە هاتبێت پێداچوونەوە بە دەرمانەکانیان بکەن و ڕێک بخرێنەوە.
لە کۆتایدا هاتووە، لەبیرتان بێت، پشکنینی بەردەوام دەتوانێت کلیلی بەڕێوەبردنی کاریگەرییەکانى نەخۆى شەقیقە بێت.
ئـ.م
Comments are closed.