ناوەندى هەواڵەکان
دکتۆر هیوا ئەبوبەکر پسپۆڕى نەخۆشیەکانى هەرس و جگەر دەڵێت، زۆر کەس شانەی زیادەیان هەیە لە ڕێڕەويی هەرس دا، کە بە شێوەی دەرپەڕیوی بچووک و شێوە قارچكی بچوک وان، زۆربەی ئەم شانە زیادانە سەلامەتن، بەڵام هەندێک جار دەگۆڕێن بۆ شێرپەنجە.
دکتۆر هیوا ئەبوبەکر، پسپۆڕى نەخۆشیەکانى هەرس و جگەر لە نووسینێکدا ئاماژە بەوە دەکات ئایا گۆشتی زیادەی ناو ڕێرەوی هەرس مەترسیدارە یان نا، دەقى نوسینەکەشى بەمجۆرەیە:-
ئایا گۆشتی زیادەی ناو ڕێرەوی هەرس مەترسیدارە؟
١_ زۆر کەس شانەی زیادەیان هەیە لە ڕێڕەويی هەرس دا، کە بە شێوەی دەرپەڕیوی بچووک و شێوە قارچكی بچوک وان، زۆربەی ئەم شانە زیادانە سەلامەتن، بەڵام هەندێک جار دەگۆڕێن بۆ شێرپەنجە، بۆیە هەرکات دۆزرانەوە پێویستە پشکنینی بۆ بکرێت .
٢_ ئەو شانە زیادانە ئەکرێت لە کاتی هەناوبینی کۆڵۆن یان هەناوبینی ڕیخۆڵەکان ببینرێن و لاببرێن یاخود نمونەیان لێ وەربگیرێت.
٣_ هەناوبینی کۆڵۆن یەکێکە لە پشکنینە هەرە گرنگەکان و پێویستە هەموو کەسێکی ئاسایی ئەنجامی بدات بە تایبەتى ئەو کەسانەى تەمەنیان لە سەرووى ٤٠ ساڵەوەیە.
ئـ.م
Comments are closed.