ئایا لە عێراق و لە هەرێم بوومەلەرزەى بەهێزی کاولکاریی ڕوو دەدات؟

ناوەندى هەواڵەکان

سیروان ساڵح شارەزاى بوارى کەشناسى ڕایگەیاند، دەنگۆى ڕوودانى بوومەلەرزەى بەهێز لە هەرێمى کوردستان و عێراق هیچ بنەمایەکى زانستى نییە و دوورە لە ڕاستییەوە، دەشڵێت، ئێمە لەسەر هێڵی سەرەکی بوومەلەرزەی کاولکاریی نین.

سیروان ساڵح شارەزاى بوارى کەشناسى لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاوى کردەوە، دەنگۆى ڕوودانى بومەلەرزەى بەهێز لە هەرێمى کوردستان و عێراق هیچ بنەمایەکى زانستى نییە و دوورە لە ڕاستییەوە.

ئەو شارەزاى بوارى کەشناسیە ئاماژەى بەوەش کردووە، ئێمە لەسەر هێڵی سەرەکی بوومەلەرزەی کاولکاریی نین، ئەگەریش ڕوو بدات تەنها هەستپێکراو دەبێت و ناگاته پلەی ترسناک و کاولکاریی.

لە کۆتایى نووسینەکەیدا سیروان حەمە ساڵح باسى لەوە کردووە، تەواوی ناوچەکانی ئێران، تورکیا و تا کەنداوی عەقەبە لەسەر هێڵی سەرەکی بوومەلەرزەن و مەترسى ڕوودانى بوومەلەرزەى بەهێزیان لە سەرە.

ئـ.م

Comments are closed.