ناوەندى هەواڵەکان
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، بەڵام کاریگەرییەکەى لە ناوچەکانى باکورى هەرێم زیاتر دەبێت، هەروەها، بەراورد بە دوێنێ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە نزم دەبنەوە، دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سوک.
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، بەڵام کاریگەرییەکەى لە ناوچەکانى باکورى هەرێم زیاتر دەبێت و خێراى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت .
ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەمرۆ بەراورد بە دوێنێ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە نزم دەبنەوە.
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سوک.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، بەپێى پێشبنیەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٣٩ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٣٧ پلەیە.
ئـ.م
Comments are closed.