ناوەندى هەواڵەکان
ماڵپەڕى شەفافییەت داهاتی هەفتەی ڕابردووى پارێزگای سلێمانی بڵاو کردەوە، کە کۆى گشتیى داهاتەکە ١٢ ملیار و ٦٣٩ ملیۆن و ٦٨٢ هەزار و ٨٢٧ دینار بووە، ئاماژە بەوەش کراوە، لەو بڕە زیاتر لە ١٠ ملیار دینارى نەختینەیی بووە.
ماڵپەڕى شەفافییەت داهاتی هەفتەی ڕابردووى پارێزگای سلێمانی بڵاو کردەوە، بە پێى ڕاگەیەندراوەکە لە ڕۆژى ٩ـی ئەیلولى ٢٠٢٣ تا ١٥ـی ئەیلول-ى ٢٠٢٣، کۆى گشتیى داهاتى سلێمانى ١٢ ملیار و ٦٣٩ ملیۆن و ٦٨٢ هەزار و ٨٢٧ دینار بووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، لەو بڕە زیاتر لە ١٠ ملیار دینار بە شێوەى نەخیتنەیی بووە و دوو ملیار دیناریشى بە شێوەى چەک بووە .
جێگەى ئاماژەیە، ڕۆژی ١٥ـی کانوونی یەکەمی٢٠٢٢ لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی کەوتە کار و لە ئێستادا هاوڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەى ماڵپەڕى شەفافییەتەوە ئاگادارى داهاتى ڕۆژانەى سلێمانى، هەڵەبجە و ئیدارەکانى گەرمیان و ڕاپەڕین بن.
ئ.م
Comments are closed.