ئێران دەستی بە سەر دوو كەشتی نەوت هەڵگری بیانی گرت

ناوەندی هەوڵەكان

جێگری فەرماندەی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، هێزی دەریایی وڵاتەكەی لە بەندەری ماهشهر دەستی بەسەر دوو كەشتیی بیانیدا گرت، كە بڕی یەك ملیۆن و ٥٠٠ هەزار لیتر نەوتی قاچاخیان هەڵگرتبوو.

محەمەد شەریف شیر عەلی جێگری فەرماندەی ناوچەی سێی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی دوو كەشتی بیانی بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی دەدوێت.

محەمەد شەریف شیر عەلی ڕایگەیاند، هێزە دەریاییەكانی سوپای پاسدارانی ئێران بە وردی چاودێری هەموو دوو كەشتی بیانی كردووە، كە لە دەرەوەی سنوورەكانی ئێرانەوە هاتبوون، دواتر لەلایەن هێزەكانمانەوە لە نزیك بەندەری ماهشهر دەست بەسەر ئەو دوو كەشتییەدا گیراوە، دەركەوتووە بڕی یەك ملیۆن و ٥٠٠ هەزار لیتر نەوتی قاچاخیان هەڵگرتووە

ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو دوو كەشتییە یەكێكیان ئاڵای وڵاتی پەنەمانی و ئەوی دیكەیان ئاڵای تانزانیایان پێوە بووە، ئەو دوو كەشتییە ناویان ستیفن و كرۆن بووە، هەوڵیانداوە لە ڕێگەی ئێرانەوەی نەوت بەقاچاغ ببەن.

لە كۆتایشدا دەڵێت، سەرجەم ئەندامانی تیمی ئەو دوو كەشتییە دەستگیركراون، ڕەوانەی دادگا و لایەنی پەیوەندیدار كراون، بۆ ئەوەی سزای یاسایی خۆیان وەربگرن.

هـ.ئ

Comments are closed.