ناوەندى هەواڵەکان
بە بۆنەی یەکەم ساڵیادی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیی، کۆمیتەی کەلتوور و هونەری بێستون کلیپێکى نوێى بە ناوى چەرخى شۆڕش بڵاو دەکاتەوە.
ئاژانسى فوڕاتنیوز بڵاوى کردەوە، کۆمیتەی کەلتوور و هونەر بێستون-ى رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی یەکەم ساڵیادی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیی کلیپێکی نوێى ئامادە کردووە و بەم نزیکانە بڵاوى دەکاتەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو کلیپەى لە ساڵیادى سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیی لەلایەن کۆمیتەی کەلتوور و هونەر بێستون-ى ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو دەکریتەوە ناوى چەرخى شۆڕشە.
جێگەى ئاماژەیە، سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیی، کە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێکرد، کاریگەری لە سەر زۆرینەى بوارەکانى ژیانى هاوڵاتیان درووست کردووە .
ئـ.م
Comments are closed.