کەرکووک
وتەبێژى تەندرووستى کەرکووک ڕایگەیاند، پێنج حاڵەتى توشبوون بە نەخۆشى تاى خوێنبەربوون لە شارەکەمان تۆمار کراوە، کە سەرجەمیان ئەندامى یەک خێزانن، ئاماژەى بەوەش کرد، لە ئێستادا سەرجەم ئەو کەسانە لە نەخۆشخانەن و لە ژێر چاودێرى پزیشکیدان و بارودۆخى تەندرووسیتیان جێگیرە.
سامان یابە، وتەبێژى بەڕیوەبەرایەتى تەندرووستى شارى کەرکووک بە ڕۆژنیوزى ڕاگەیاند، پێنج حاڵەتى توشبوون بە نەخۆشى تاى خوێنبەربوون لە شارەکەمان تۆمار کراوە، کە سەرجەمیان ئەندامى یەک خێزانن.
وتەبێژى بەڕیوەبەرایەتى تەندرووستى شارى کەرکووک باسى لەوەشکرد، لە ئێستادا سەرجەم ئەو کەسانە لە نەخۆشخانەن و لە ژێر چاودێرى پزیشکیدان و بارودۆخى تەندرووسیتیان جێگیرە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێى وتەى بەرپرسانى تەندرووستى هەرێمى کوردستان و عێراق لە ئێستادا سەدان کەس بەهۆى پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکان تووشى نەخۆشى تاى خوێنبەربوون بوون .
ئـ.م
Comments are closed.