ناوەندى هەواڵەکان
دکتۆر هێمن مەحموود پسپۆڕى نەخۆشییەکانى جومگە و ڕۆماتیزم و فەقەرات دەڵێت، چەند نیشانەیەک دەرى دەخات، کە ڕێژەى ڤیتامین دى لە جەستەى مرۆڤدا کەمە و لەوانەش ماندووبون، کرژبوونى ماسولکەکان، گۆڕانى هەستەکان و ئازارى ئێسک و جومگەکان.
دکتۆر هێمن مەحمود، پسپۆڕى نەخۆشییەکانى جومگە و ڕۆماتیزم و فەقەرات، لە نووسینێکدا ئاماژە بەو نیشانانە دەکات، کە دەرى دەخات ڕێژەى ڤیتامین دى لە جەستەى مرۆڤدا کەمە و دەقى نوسینەکەى بەمجۆرەیە:-
ئەو نیشانانە کامانەن دەریدەخات ڤیتامین دى لە جەستەى مرۆڤدا کەمە؟
یەکەم– ماندووبوون
دووەم– گرژبوونى ماسولکەکان
سێیەم– گۆڕانى هەستەکان
چوارەم– ئازارى ئێسک و جومگەکان
هەرچەندە مەرج نییە هەموو جارێ کەمی ڤایتەمین D نیشانەی هەبێ، هەروەها دەکرێ نیشانەکانی هاوشێوەی نیشانەی نەخۆشییەکانی تری جومگە و ئێسک و بن.
بۆ دڵنیابوونەوە پێویستە ئەوانەى بەشێک لەو نیشانانەیان تێدایە سەردانی پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی جومگە و ڕۆماتیزم بکەن.
ئـ.م
Comments are closed.