ناوەندی هەواڵەکان
وەزارەتی ناوخۆی ئیماڕات ڕایدەگەیەنێت، توانراوە دەست بەسەر ٨٦ ملیۆن حەبی کاپتاگۆندا بگیرێت کە کێشەکەی ١٣ تۆن بوە و لەناو کەلوپەلی بیناسازیدا شارابوەوە کە نرخەکەی دەگاتە سەروو یەک ملیار دۆلار .
وەزارەتی ناوخۆی ئیماڕات دەستبەسەداگرتنی ٨٦ ملیۆن حەپی کاپتاگۆنی ڕاگەیاند، بەنیاز بوون لە ڕێگەی بەندەری گەورەی جەبەل عەلییەوە لە دوبەی بە قاچاخ ببرێتە دەرەوەی وڵات .
شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان، وەزیری ناوخۆی ئیمارات لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت “وڵاتەکەیان وەک قەڵایەکی نەبەزیو لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکدا وەستاوە، کە ئامانج لێی مەترسی خستنەسەر ئاسایش و خۆشگوزەرانیی کۆمەڵگەی ئیماراتی بێت.”
دەزگا ئەمنییەکانی ئیماڕات ناسنامەی تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکانیان ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئەوانیان بە “رێکخراوێکی تاوانکاری نێودەوڵەتی” ناوبردووە، بێ ئەوەی سەرچاوەی ئەو مادە هۆشبەرانە بزانن، لە ڤیدیۆی کامێرای چاودێری کە وەزارەتی ناوخۆی ئیمارات بڵاویکردووەتەوە، دەردەکەوێت کە گومانلێکراوەکان هەوڵدەدەن حەبە هۆشبەرەکان لە رێگەی بەندەری گەورەی جەبەل عەلییەوە لە دوبەی بە قاچاخ بگوازنەوە، دەزگا ئەمنییەکان ئاماژەی بەوەدەدەن، ئەو بڕە مادە قەدەغەکراوە لە نێو پێنج کۆنتێنەر شاردرابووەوە کە دەرگا و کەلووپەلی بیناسازاییان تێدابووە، کێشی کاپتاگۆنەکە بە تەنیا زیاتر لە ١٣ تەن بووە.
بە گوێرەی بەرپرسانی ئیماراتی، بەهای هەر یەک لەو حەبانە، ١٢ دۆلارە، بەڵام نرخەکە بەگوێرەی وڵات دەگۆڕێت، بۆ نموونە لە سعودیە یەک حەب بە ٢٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ر.س
Comments are closed.