ناوەندی هەواڵەکان
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا گروپی ڤاگنەری ڕووسی خستە نێو لیستی تیرۆر و بڕیاردرا، پێشکەشکردنی هاوکاری بە ڕێکخراوەکە بە تاوان هەژمار دەکرێت .
ئەمڕۆ بەریتانیا گروپى ڤاگنەرى رووسى خستە نێو لیستى “رێکخراوە تیرۆریستییە قەدەغەکراوەکان”ـەوە، واتە پێشکەشکردنى هاوکارى بە رێکخراوەکە پێچەوانەى یاسایە و سزای دەبێت .
ڤاگنەر دەبێتە رێکخراوى ژمارە ٧٩ لەنێو “لیستى تیرۆر”ـى بەریتانیاندا، کە سەرەتاى ئەم مانگە یاساى قەدەغەکردنەکەى پێشکەشى پەرلەمانى بەریتانیا کرابوو.
وەزارەتى ناوخۆى بەریتانیا لە راگەیەنراوێکدا ئاشكرایکرد، بڕیارەکە ڕاستەوخۆ دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە و بەوەش هاوسۆزی و پێشکەشکردنى هاوکارى بە رێکخراوەکە، بە تاوان هەژماردەکرێت لە بەریتانیا، سزاکەى بەندکردن کە دەگاتە ١٤ ساڵ یاخود پێبژاردن دەبێت .
دیارترین رێکخراوە قەدەغەکراوەکان لە بەریتانیا بریتین لە ( چەتەکانی داعش، قاعیدە و حیزبوڵڵاى لوبنانى).
ئەوەی جێی باسە کۆمپانیاى ڤاگنەر، ساڵى ٢٠١٤ لەسەردەستى دیمیترى ئۆتکین کە ئەفسەرێکى پێشووى هەواڵگرى رووسیابوو دامەزرا، بەڵام دواتر یەڤگینى پریکۆژین بوو بە کەسى یەکەمى گروپەکە، هەردووکیشیان لە رووداوى تێکشکانى فڕۆکەکەى ڤاگنەر لە ٢٣ـی ئابى رابردوودا وا بڵاوکرایەوە کە گیانیان لەدەستداوە و هێشتا گومان لە مردنی پریکۆژین دەکرێت .
ر.س
Comments are closed.