ناوەندى هەواڵەکان
بەپێی زانستە پزیشکییەکان، گەشکە کێشەیەکە لە سیستمی کارەبایی مێشکدا، پرتەیەکی کارەبایی بەهێزی ناو مێشک هۆکاری گۆڕانکاری کورتخایەنە لە جوڵە و ڕەفتار و هەستکردن و ئاگاییدا، ئەم ڕووداوانەش ناو دەبرێت بە گەشکە.
پەیوەست بە هۆکارەکانى ڕوودانیشی، دکتۆر شوان ئەبوبەکر پسپۆڕى نەخۆشییەکانى مێشک و دەمار دەڵێت: هۆکارەکانى گەشکە بەپێى تەمەنى کەسەکان دەگۆڕێت، بەڵام بە شیوەیەکى گشتىی، جەڵدەى مێشک، زەبرى دەرەکى مێشک، خەڵەفاوى، هەوکردنى مێشک، پەردەى مێشک، وەرەمى مێشک، نەخۆشى ئایدز، نەخۆشیەکانى گەشەى مێشک، شەلەلى مێشک، کۆمەڵێک نەخۆشى دیکەى بۆماوەیی هۆکارى ڕوودانى گەشکەن.
دکتۆر شوان ئەبوبەکر، پسپۆڕى نەخۆشییەکانى مێشک و دەمار لەبارەى نەخۆشى گەشکە و هۆکارەکانى لە فەیسبوکى خۆى بەمجۆرەى خوارەوە زانیارى خستووەتە ڕوو:-
هۆکارەکانى ڕوودانى گەشکە چین؟
هۆکارەکانى ڕوودانى گەشکە بەپێى تەمەنى کەسەکان دەگۆڕێت.
١- جەڵدەى مێشک.
٢- زەبرى دەرەکى مێشک.
٣- خەڵەفاوى.
٤- هەوکردنى مێشک.
٥- پەردەى مێشک.
٦- وەرەمى مێشک.
٧- نەخۆشى ئایدز.
٨- نەخۆشیەکانى گەشەى مێشک.
٩- شەلەلى مێشک.
١٠- کۆمەڵێک نەخۆشى دیکەى بۆماوەیی هۆکارى ڕوودانى گەشکەن.
ئـ.م
Comments are closed.