کەژەکە: دەستکەوتەکانی ‘ژن، ژیان، ئازادیی’ ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت

ناوەندی هەواڵەکان

کەژەکە لە یەکەم ساڵڕۆژی شەهیدبوونی ژینا ئەمینیدا ڕایگەیاند، دەستکەوتەکانی “ژن، ژیان، ئازادیی” ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت، درووشمی “ژن، ژیان، ئازادیی”، پێویستە ببێتە پێشەنگی ژیان، تێکۆشان و بەرێکخستنبوون”.

دەستەی بەڕێوەبەریی کەژەکە لە یەکەم ساڵڕۆژی شەهیدبوونی ژینا ئەمینیدا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی کەژەکە

بەڕێز و پێزانینەوە لە بەردەم یادی ژینا ئەمینی و سەرجەم شەهیدانی ناڕەزایەتییەکان، کە لەسەر شەقام گیانیان بەخت کرد یاخود لە سێدارە دران، سەری ڕێز و نەوازش دادەنەوێنین، جارێکی تر بەڵێن دەدەین، کە ئێمە تێکۆشانمان لە دژی توندوتیژیی دەوڵەت و ئەقڵییەتی پیاوسالار، بە پێداگرییەوە گەشتر و بە گوڕتر بکەین.

بنچینەی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەسەر لەناوبردنی ئیرادەی ژنانە، چەمکەکانی ‘ئەخلاق’ و ‘نامووس’ وەک چەکێک بەکار دەهێندرێن بۆ ئەوەی ژنان بکەن بە کۆیلەی پیاوان و دەوڵەت، بە ویستی خۆی شێوەیان پێ بدات و وەک بنەمایەک بەسەر ژناندا دەیسەپێنێت، ژینا ئەمینی کە دەیویست لەبارەی جەستە و قژی خۆیەوە ئیرادەی خۆی نیشان بدات، پاسەوانانی ئەخلاقی ڕژێمی ئێران مەرجی ‘یان تۆ بە گوێرەی باڵادەستی دەوڵەت-پیاو دەجوڵێیتەوە یاخود گیانی خۆتی لەسەر دادەنێیت’ـی خستە بەردەم و کوشتیان، ژینا ئەمینی ئەو کۆیلایەتیەی کە لە ئێران لەسەر ژنانی کورد، فارس، ئازەری، بەلوچ و ئەوانی دیکە دەسەپێندرێت، قەبوڵی نەکرد، خۆڕاگریی کرد و دەوڵەتیش ئەوی کوشت.

ئەم بەرخودانە بەو ئازایەتییەی فەلسەفەی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ی تێکۆشانی ئێمەی ژنان لە کوردستان کە زیاتر لە ٣٠ ساڵە هەیە، هاتووەتە ئاراوە، بە سوپابوونی ژنان، ئایدۆلۆژیای ژنان، پارتیبوونی ژنان و سیستمی کۆنفیدڕاڵی ژنان، تێکۆشانی ئێمەی ژنان کە بە پێرسپێکتیڤی ژنۆلۆژی گەورە دەبێت، کاریگەرییەکانی ڕۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبن و بڵاو دەبێتەوە، ئەو سەرهەڵدانانەی دوای شەهیدبوونی ژینا لە ئێران و هەموو جیهان بە درووشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ بەڕێوەچوون، ئەوەیان خستە ڕوو کە ئەو بەرەوپێشچوونانەی لە چارەکی یەکەمی سەدەی ٢١دا بە گوێرەی ژن تەوەری چەندە کاریگەر و گەردونین.

تێکۆشانی ئازادیی ژنان، کە لە کوردستان هاتووەتە ئاراوە، لە سەر بنەمای فەلسەفەی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ دامەزراوە و بەرەوپێش چووە، تێکۆشانمان کە بە دەوری ئەو دروشمەوە گەشتر بووە، لە کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان لە سەر بنەماکانی پەرەسەندن بە گوێرەی ژن تەوەری چەندە یەکلاکەرەوە دەبێت، ئەو سەرهەڵدانانەی بە هۆی شەهیدبوونی ژیناوە بەڕێوە چوون، پێویستی ژنان و کۆمەڵگا بە ئازادیی، یەکسانیی و دادپەروەرییان بە شێوەیەکی زۆر باش خستە بەرچاو، جارێکی دیکە سەلماندی کە ژنان پێشەنگی تێکۆشانی ئازادتی، یەکسانتی و دادپەروەریین.

ب. ق

Comments are closed.