سرووشتی ڕازاوەی گوندی سەرگەینێڵ لە بناری قەندیل

بناری قەندیل

سەرگەینێڵ، گوندێکە لە داوێنی چیای قەندیل، سرووشتێکی جوان و دڵڕفێنی هەیە و گەرمای هاوین نەیتوانیوە کار بکاتە سەر سرووشتە جوانەکەی، تێپەڕینی ئاوی سارد و سازگاری کوێستانەکان بە ناو گوندەکەدا جوانییەکی کەم وێنە و کەشوھەوایەکی فێنکی بەخشیوە بە ناوچەکە.

گوندی سەرگەینێڵ لە ڕووی جوگرافیاوە دەکەوێتە نێوان گوندی سینەمۆکە و گوندی سوورەدێ لە بناری قەندیل، لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە شارەدێی سەنگەسەری شارۆچکەی قەڵادزێیە لە ئیدارەی ڕاپەڕین و سەر بە پارێزگای سلێمانییە.

هەوای فێنک و جوانی سرووشت و درەختە سەوزەکانی ناوچەکە، لەگەڵ چەندین کانیاو و سەرچاوەی ئاوی سازگار،  سیمایەکی جوان و کەشێکی دڵڕفێنی بەم گوندە بەخشیوە.

ب.گ

Comments are closed.