بەدروشمی ژن ژیان ئازادی ساڵیادی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی لە لەندەن بەڕێوەچوو

لەندەن

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ساڵیادی یادی ژینا ئەمینی و ساڵڕۆژی شۆرشی ژن ژیان ئازادی، خۆپیشاندانێک لە بەریتانیا بەڕێوەچوو، چەندین چالاکی جۆراوجۆری تێدا ئەنجامدرا  و بەدروشمی جیاواز کۆتایی بە چالاکییەکە هێنرا

خۆپیشانداێک لەلایەن کۆلکتیڤی ژن ژیان ئازادی ڕیکخرابوو، بەبەشداری هەریەک لە کەژار و ماڵی گەل لە بەریتانیا و کۆنگرەی جڤاکی ئازادو ، تەڤگەری ئازادی لە بەریتانیا و هەروەها پەژاک لەگەڵ پارتی بەلوج و ژنانی ئەنتەر ناسیۆناڵ و کۆمەڵک کەسایەتی ئازادی خوازی گەلانی ئیران بەشداریان لە گردبوونەوەکە کرد .

دەست پێکی چالاکیەکە لەبەردەم کەناڵی بی بی سی لە شاری لەندەن بەسرودی نیشتیمانی ئەی رەقیب دەستی پێکرد، دواتر بەدروشمی جیاواز و شەقامەکانی لەندەن بە ئاڵای کۆماری کوردستان سەردەمی مەهاباد و هەروەها ئاڵای بەلوجستان و کەژارو گەنجانی وڵاتپارێز، هەروەها وێنەی شەهید ساکینە جانسز و ژینا ئەمینی شەقامەکانیان رازاندبۆوە.

چالاکیەکە تا سەنتەری لەندەن بەدروشمی ژن ژیان ئازادی بەردەوامبوو، هەروەها لە کۆتایی چالاکییەکەدا بەردەوام دروشمی ، مەرگ و نەمان بۆ دیکتاتۆریەت، بروخێ ڕژێمی کۆماری پەت و سێدارەی ئیران، بژی شۆرشی ژن ژیان ئازادی ، بژی رێبەر ئاپۆ دەوترایەوە

ر.س

 

Comments are closed.