ناتۆ: هێرش ناکەینە سەر ڕووسیا

ناوەندى هەواڵەکان

سەرۆکی لیژنەی سەربازیی ناتۆ ڕایگه‌یاند، ڕووسیا دەزانێت، کە ناتۆ مەترسی لە سەری درووست ناکات، چونکە ئێمە پلانمان نییە هێرش بکەینە سەر ئەو وڵاتە.

ڕۆب باوەر، سەرۆکی لیژنەی سەربازیی ناتۆ لە میانی کۆنفرانسێکى ساڵانەی گشتیی ناتۆ لە نەرویج لە وتارێکدا ڕایگەیاند، لە ئێستادا ڕووسیا دەزانێت، کە هاوپەیمانێتییەکەى ئێمە مەترسی لە سەریان درووست ناکات.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا سەرۆکی لیژنەی سەربازیی ناتۆ باسى لەوە کردووە، ئێمە پلانمان نییە هێرش بکەینە سەر ڕووسیا.

هاوکات، لە ساڵی ٢٠٢٤ ناتۆ گەورەترین مانۆڕی سەربازیی خۆی ئەنجام دەدات، لە ژێر ناوی “بەرگریی پۆڵایین”،  پێشبینی دەكرێت لانیكەم ٤١ هەزار سەرباز و زیاتر لە ٥٠ كەشتی بەشداری لە مانۆڕەكەدا بكەن، هەروەها ٥٠٠ بۆ ٧٠٠ فڕۆكەی جەنگی لە مانۆڕەكەدا بەشدار دەبن.

جێگەی ئاماژەیە، لە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٢ـەوە، هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكراین دەستی پێكردووە و نزیكەی دوو ساڵە جەنگ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەردەوامە و بەشێكی زۆری خاكی ئۆكراین، لەلایەن سوپای ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ئـ.م

Comments are closed.