ناوەندى هەواڵەکان
بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ١٩٧ ملیۆن و ٥٣٨ هەزار و ٧٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢٥ ملیۆن و ٦١٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٧١ ملیۆن و ٩٢٨ هەزار و ٧٦ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ١٩٧ ملیۆن و ٥٣٨ هەزار و ٧٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .
ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەو بڕە ٢٥ ملیۆن و ٦١٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٧١ ملیۆن و ٩٢٨ هەزار و ٧٦ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند ڕۆژێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٦ هەزار و ٢٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت و ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتییانى بەدواى خۆیدا هێناوە.
ئـ.م
Comments are closed.