٢١٠ هاوڵاتی سووری لە لافاوەکەی لیبیا بوونەتە قوربانی

ناوەندی هەواڵەكان

ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردەوە، بە هۆی زریانی دانیال كە شاری دێرنەی ڕۆژهەڵاتی لیبیای گرتەوە، ١١٠ هاوڵاتی سوری گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ كەسی تریش تا ئێستا بێسەروشوێنن.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، سەبارەت بە ژمارەی قوربانییانی سووریا لە لافاوەكەی لیبیا ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، بەهۆی زریانی دانیال كە شاری دێرنەی ڕۆژهەڵاتی لیبیای گرتەوە، ١١٠ هاوڵاتی سوری گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ كەسی تریش بێسەروشوێنن، تا ئێستا گەڕان بە دوایاندا بەردەوامە.

ئاماژە بەوەش كراوە، بە پێی ئەو بەڵگانەی لە بەردەستن نزیكەی ٦٢ كەس لەو قوربانییانە خەڵكی دیمەشق و گوندەکانی دارا و حەلەبن.

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردوو، لافاو تەواوی گەڕەكەكانی شاری دێرنا لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا گرتەوە و بووە هۆی داڕمانی دوو بەنداو، دواتر چەند شوێنێك ژێر ئاو كەوتن، هەروەها بەپێی نوێترین ئامار ١١ هەزار و ٣٠٠ كەس گیانی لەدەستداوە و ١٠ هەزار و ١٠٠ كەسی دیكە تا ئیستا بێسەروشوێنن.

هـ.ئ

Comments are closed.