بەهۆى کەوتنە خوارەوەى فڕۆکەیەک لە بەڕازیل ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا

ناوەندى هەواڵەکان

میدیاکانى بەڕازیل بڵاویان کردەوە، فڕۆکەیەک لە باکووری وڵاتەکە کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە، دەشڵێن، فڕۆکەکە ناوى (ئێمبرایەر باندێرانتی)ە و سەرجەم قوربانیەکان خەڵکى بەڕازیلن و بە مەبەستى گەشتیارى ڕوویان لە ناوچەکە کردووە.

میدیاکانى بەڕازیل بڵاویان کردەوە، فڕۆکەیەک لە سنوورى پارێزگاى بارسێلۆس لە باکووری وڵاتەکەمان کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە ١٤ کەس، کە پێکهاتوون لە دوو فڕۆکەوان و ١٢ سەرنشین گیانیان لەدەستداوە.

باس لەوەشکراوە، فڕۆکەکە ناوى (ئێمبرایەر باندێرانتی)ە و سەرجەم قوربانیەکان خەڵکى بەڕازیلن و بە مەبەستى گەشتیارى ڕوویان لە ناوچەکە کردووە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، دواى ڕووداوەکە تیمەکانى فریاکەوتن گەشتونەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوەیان لەوبارەوە دەست پێکردووە.

ئـ.م

Comments are closed.