چارەنووسی مووچەی مانگی تەمووز و ئاب چی لێدێت؟

ناوەندى هەواڵەکان

سەرۆکى فراکسیۆنى یەنەکە لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر عێراق ئەو چوار ترلیۆن دینارە بە دوو جار بنێرێت، كە هەرێم داوای كردووە، ئەوا دەتواندرێت مووچەی مانگەكانی تەمووز و ئاب دابەش بكرێت.

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکى فراکسیۆنى یەنەکە لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە میدیاکانى حزبەکەى ڕاگەیاندووە، ئەگەر عێراق ئەو چوار ترلیۆن دینارە بە دوو جار بنێرێت، كە هەرێم داوای كردووە، ئەوا دەتواندرێت مووچەی مانگەكانی ٧ و ٨ دابەش بكرێت.

هەرێم کەمال ئاغا ئاماژەى بەوەش کردووە، پرسی بودجە و مووچە لە بەغداد بووەتە پرسێكی نیشتمانی لایەنە كوردستانییەكان و پێویستە لە هەرێمەوە هەوڵی یەكڕیزیی و یەكخستنەوەی نێوماڵی كورد بدرێت.

جێگەى ئاماژەیە، لە کاتژمێر ٠١:٠٠ـى پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆوە ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بە مەبەستى یەکلاکردنەوەی ئەو پێشنیازانەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێشکەش کراون لە کۆبوونەوەدایە، لەوێدا بڕیار دەدرێت لەسەر ناردن یاخود نەناردنی پارە بۆ هەرێم.

ئـ.م

Comments are closed.