ناوەندی هەواڵەکان
نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانکراو و یەبەشەش ڕایدەگەیەنێت ئۆتۆمبێلەکە سەر بە هێزەکانی ئەوان بوە و بۆردوومانکراوە و قوربانیان هەیە .
ڕاگەیاندنی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال ( یەبەشە) بڵاویکردوەتەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەوڵەتی فاشیستی تورک ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانمانی بۆردوومانکردوە و سێ هاورێمان شەهید بوون .
لە ڕاگەیەنراوەکەی یەبەشەدا هاتوە، ئەمڕۆ کاتژمێر ١:٥٠ خولەک ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانمان لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی فاشیست و کوشندەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بۆردوومانکرا و لە ئەنجامی ئەو هێرشە دڕندانەیەدا، سێ هاوڕێمان شەهید بوون.
ئەوەش لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتوە، ئەم هێرشانەی دەوڵەتی داگیرکەر و مرۆڤکوژی تورک، بەمەبەستی له ناوبردنی سەقامگیری شنگال و گەڕانەوەی گەلەکەمانە بۆ زێدی خۆیانه.
ئاماژە بەوەشدراوە، دوژمن و خیانەتکارەکان پێویستە بزانن، ئێمە لەسەر ڕێگای شەهیدەکانمان دەڕۆین، تا ئەو کاتەی دەگەین بە ئامانجەکەمان، ئێمە واز لەو خەبات و بەرخۆدانە ڕەوایە ناهێنین هەتا سەرکەوتن بەدەست دەهێنین.
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا باسی لەوەشکردوە، ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان له داهاتوویەکی نزیکدا بۆ گەل و هاوڵاتیانی خۆمان ئاشکرای دەکەین.
هاوکات ئەمڕۆ تەرمی هەر سێ شەهیدەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی موسڵ کرا و پاش لێکۆڵینەوەکان بە خاک دەسپێدرێن.
ر.س
Comments are closed.