ناوەندى هەواڵەکان
زوو لە خەو هەستان لە بەیانیاندا چەندین سوودى هەیە جگە لەوەی کە زووتر بە کارەکانتدا ڕادەگەیت و جێبەجێیان دەکەیت، سیستمی خەو باشتر دەکات، هاوسەنگیی کێشی جەستەش دەپارێزێت.
نەخۆشخانەى ئاکار، لەبارەى سوودەکانی زوو لە خەو هەستان لە بەیانیاندا ڕاگەیەندراوێکى بڵاو کردەوە و دەقى نووسینەکەش بەمجۆرەیە:-
سوودەکانی زوو لە خەو هەستان لە بەیانیاندا چییە؟
یەکەم– کاتێک بەیانی زوو لە خەو هەڵدەستیت کاتێکی زیاترت هەیە بۆ ئەنجامدانی ئیش و کارەکانت و جێبەجێ کردنیان، چونکە ئەو کەسانەی درەنگ لە خەو هەڵدەستن هەمیشە بە پەلەن و بە سترێسەوە کارەکانیان ڕادەپەڕێنن.
دووەم– سیستمی خەوەکەت باشتر دەکات، چونکە خەوتنی لە ڕادەبەدەر ماندووێتى و نائارامیی لێدەکەوێتەوە، دواتر ئەو کەسانەی لە کاتێکی دیاریکراودا دەخەون و هەڵدەستن کەمتر تووشی کێشەی جەستەیی و دەروونی دەبن.
سێیەم– هاوسەنگیی کێشی جەستە دەپارێزێت، چونکە یەکێک لە زیانەکانی شەو نەخەوتن زیادبوونی کێشی جەستە و قەڵەوییە و ئەو کەسانەی زوو هەڵدەستن واتە شەوانە زووتر دەخەون، ڕووبەڕووی ئەم کێشەیە نابنەوە.
ئـ.م
Comments are closed.