ناوەندى هەواڵەکان
نرخی یەک گرام زێڕ ٦٢ دۆلار و یەک سەنتە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕى سێ هەزار دینار بەرز بووەوە، هەروەها، نرخى ١٠٠ دۆلاریش بەراورد بە دوێنێ بەبڕى هەزار دینار دابەزى، لە هەمانکاتیشدا نرخى هەر بەرمیلێک نەوت بەبڕى یەک دۆلار بەرز بووەوە.
لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٩٤ دۆلار و ٧٤ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٩١ دۆلار و ٦٦ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە دوێنێ بە بڕى یەک دۆلار بەرز بووەوە.
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٦٢ هەزار و ١٨ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٩٢٩ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٦٢ دۆلار و یەک سەنتە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕى سێ هەزار دینار بەرز بووەوە.
لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەمشێوەیەیە:-
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٦٥ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤١٩ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٦٦ هەزار دینارە.
نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەمشێوەیەیە:-
ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٦هەزار و ٨٠٠ دینارە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕى ٤٠٠ دینار دابەزی، بەو پێیەی کە دوێنێ لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەهاکەی ١٥٥ دینار داخرا، هەروەها، نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٥ هەزار دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٩١ هەزار و ٧٥٠ دینارە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە چوار ملیۆن و ٩٧٥ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە دوو هەزار و ٧٢١ لیرەى تورکى.
ئـ.م
Comments are closed.