ناوەندى هەواڵەکان
لە ناوەڕاستی مانگی ٩ داین، بەڵام ئاوات جەناب نورى ڕایگەیاند، بە پارەکەى بەغدا دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگى ٧ دەکەین، دەشڵێت: ئه‌مه‌ی بۆمان دێت به‌داخه‌وه ته‌مویلی مانگی ٧، ٨، ٩، ١٠، ١١، ١٢ نییە، وەک ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم داوای کردووە، به‌ڵكو ئه‌مه قه‌رزه، حكومه‌تی هه‌رێمیش ئازاده بۆ چ مانگێك خه‌رجى ده‌كات.

ئاوات جەناب نورى، وەزیرى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوى کردەوە، مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی ئاب و ئەیلول_یان وه‌رنه‌گرتووه و ئێمه به مووچه‌ی مانگی تەمووز ده‌ست بە دابەشکردنى مووچە دەکەین و دوای ئه‌ویش مووچه‌كانی مانگی ٩ به مووچه‌خۆران ده‌ده‌ین.
ئاماژەى بەوەش کردووە، ئه‌مه‌ی بۆمان دێت به‌داخه‌وه ته‌مویلی مانگی ٧، ٨، ٩، ١٠، ١١، ١٢ نییە وەک ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم داوایکردووە، به‌ڵكو ئه‌مه قه‌رزه، حكومه‌تی هه‌رێمیش ئازاده بۆ چ مانگێكی خه‌رجى ده‌كات.
ئەوەشى خستووەتە ڕوو، بۆ مووچه‌كانی مانگه‌كانی داهاتوووتریش ئه‌م ماوه‌یه هه‌وڵدەده‌ین كێشه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی دوێنیدا بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ مانگ، هەر مانگی ٧٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، واتە بۆ سێ مانگ بڕی دوو تریلیۆن و ١٠٠ ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆران دەنێرێت.
ئـ.م
Comments are closed.