بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە

ناوەندى هەواڵەکان

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ١٩٨ ملیۆن و ٢٦٦ هەزار و ٤٦٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٢٤ ملیۆن و ٨٢٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٧٣ ملیۆن و ٤٤٦ هەزار و ٤٦٤ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ١٩٨ ملیۆن و ٢٦٦ هەزار و ٤٦٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەو بڕە ٤٥ ملیۆن و ٨٢٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٧٣ ملیۆن و ٤٤٦ هەزار و ٤٦٤ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند ڕۆژێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٦ هەزار و ٨٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت و ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتییانى بەدواى خۆیدا هێناوە.

ئـ.م

Comments are closed.