ڕابەرێکی ڕۆحانی بە تاوانی دەستدرێژیی سێکسیی بە ١١٨ ساڵ زیندانیی سزا درا

ناوەندی هەواڵەکان

لە وڵاتی بەڕازیل ڕابەر و چارەسەرکارێکی ڕۆحانی ئاینیی، بە هۆی دەستدرێژیی بۆ سەر ژنان و منداڵان بە زیاتر لە ١١٨ ساڵ زیندانییکردن سزا درا.

جۆن فریا، کە خۆی بە “جۆن ئۆف گۆد” دەناساند، تەمەنی ٨١ ساڵە دانیشتووی وڵاتی بەرازیلە و بە نزیکەیی زیاتر لە ٤٠ ساڵە خۆی وەک چارەسەرکار و ڕابەرێکی ڕۆحی ناساندووە، بەپێی وتەی بەرپرسانی بەرازیل، لە “نەخۆشخانە ڕۆحییەکەی” کە دەکەوێتە شارۆچکەیەکی بچووک بە ناوی ئابادیانیا، مانگانە دەیان هەزار کەس سەردانیان کردووە و داوای چارەسەریان لێ کردووە.

سەرەتای ئاڕاستەکردنی تۆمەتەکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٣، کاتێک لە بەرنامەکەی ئۆپرا وینفریدا میوانداریی دەکرێت،  دوا بەدوای بەرنامەکە سەدان ژن دێنە دەنگ و بە ئەنجامدانی دەستدرێژیی بۆ سەریان لە ساڵی ١٩٧٣دا، تۆمەتباری دەکەن.

لە ساڵی ٢٠١٨ دەستگیر دەکرێت و سزای زیندانییکردنی لە ماڵەکەیدا بەسەردا دەسەپێنرێت.

ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە، دادگای تاوانەکانی ویلایەتی گۆیاس ڕایگەیاند، سزای زیندانییکردنی ١١٨ ساڵ و شەش مانگ و ١٥ ڕۆژ سەپێنراوە بەسەر تاوانبار “جۆن فریا”، بەهۆی ئەنجامدانی دەستدرێژیی سێکسیی بۆ سەر ژنان و منداڵان و ئەو کەسانەی کە گرفتی دەروونییان هەبووە و سەردانیان کردووە.

دادگاکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو سزایە پاش سەلماندنی ١٧ تۆمەتی ئاڕاستەکراو بووە، لە کۆی ئەو ٣٠٠ سکاڵایەی لە دژی تۆمار کراوە.

ش. ئـ

Comments are closed.