ناوەندی هەواڵەكان
دوای ئەوەی جیهان بە شێوەیەكی گشتیی ڕووبەڕووی گۆڕانی كەش و هەوا بووەتەوە، جگە لە گەرم داهاتنی زەوی و توانەوەی بەستەڵەکەکان هەندێك وڵاتیش مەترسی بە بیابانبوونیان لە سەرە، ئەمڕۆ بە دەیان هەزار كەس لە ئەمریكا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، داوایان لە سەركردەكانی جیهان كرد، هەنگاوەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا چڕتر بكەنەوە.
میدیا جیهانییەكان بڵاویان كردەوە، ئەمڕۆ دەیان هەزار كەس لە نیۆرك و سەرتاسەری ئەمەریكا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، داوایان لە جۆ بایدن و سەركردەكانی وڵاتانی جیهان كرد، پێش دەستپێكردنی كۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕێوشوێنەكانی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا بەهێزتر بكەن.
ئاماژە بەوەش كراوە، خۆپیشاندانەكە بە بەشداری نزیكەی ٧٠٠ ڕێكخراوی ژینگەپارێزیی ئەنجامدرا، دوای هاوینێكی پڕ لە كارەساتی سرووشتی بەهۆی بە گۆڕانی كەشوهەواوە، داوا لە وڵاتانی جیهان دەكەن، ڕێگە چارەیەك بۆ گۆڕانی كەش و هەوا بدۆزنەوە.
بەهۆی گەرمداهاتنی زەوی و توانەوەی بەستەڵەکەکان و تێکچوونی کەشوهەوای جیهان، هاوینی ئەمساڵ پڕبوو لە کارەساتی سرووشتی بۆ وڵاتانی جیهان، بە تایبەتی یۆنان و لیبیا و مەغریب، هەروەها عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە مەترسی بە بیابانبوونی لە سەرە.
هـ.ئ
Comments are closed.