سوودانی گەیشتە ئەمریكا

ناوەندی هەواڵەكان

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە، كەمێك پێش ئێستا محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بۆ بەشداری كردن لە ٧٨مین كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، گەیشتە شاری نیۆرك.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەبارەت بە سەردانی محەمەد شیاع سوودانی بۆ ئەمریكا ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، كەمێك پێش ئێستا محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بۆ بەشداری كردن لە ٧٨مین كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان گەیشتە شاری نیۆرك.

ئاماژە بەوەش كراوە، بڕیارە لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا كۆ دەبێتەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران بۆ بەشداری كردن لە هەمان كۆبوونەوە، بەرەو ئەمریكا بەڕێكەوت.

درەنگانی ئێوارەی دوێنێ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ بەشدارییكردن لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە بەغداوە بەرەو نیۆرك بەڕێكەوت.

هـ.ئ

Comments are closed.