“هەر تاكێكی عێراقی ساڵانە پێویستی بە ٦٦ هەزار دۆلارە بۆ ژیان”

ناوەندی هەواڵەكان

بە پێی ئامارە نێودەوڵەتییەكان، هەر تاكێكی عێراقی ساڵانە پێویستی بە ٦٦ هەزار دۆلارە بۆ ئەوەی ژیانێكی بەختەوەر بژی، عێراق لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەدایە، كە پێوستی بە پارەیەكی زۆرە بۆ ئەوەی بە خۆشی بژین.

كۆمپانیای “S Money” ئوسترالی ڕاپرسییەكی لە نێو ١٧٤ وڵاتی جیهان كردووە، سەبارەت بە پێویسی ساڵانەی هەر تاكێك بۆ ئەوەی بەختەوەر بژیت، لە ڕاگەیاندراوێدا ئەنجامی ڕاپرسییەكەی خستووەتە ڕوو.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، هەر تاكێكی عێراقی ساڵانە پێویستی بە ٦٦ هەزار دۆلار هەیە بۆ ئەوەی ژیانێكی بەختەوەری هەبێت، كە یەكسانە بە پێنج هەزار و ٥٠٠ دۆلار لە مانگێكدا.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بە پێی ئەنجامی ڕاپرسییەكە عێراق لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانە بوو، كە پێویستیان بە پارەیەكی زۆرە بۆ ئەوەی هاوڵاتییانی بە خۆشی بژین.

ئاماژە بەوەش كراوە، ڕاپرسییەكە لە نێو ١٧٤ وڵاتی جیهان ئەنجامدراوە، كە تێیدا تیشك خراوەتە سەر عێراق.

كۆمپانیای “S Money” كۆمپانیایەكی جیهانییە و لە ساڵی ٢٠١٩ دامەزراوە و لە بواری خزمەتگوزاریی بانكیدا كار دەكات، بارەگای سەرەكی لە شاری مێلبۆرنی ئوسترالیایە.

هـ.ئ

Comments are closed.