ناوەندی هەواڵەكان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەمریكا و ئێران ئاڵوگۆڕی زیندانییەكانیان دەست پێدەكەن، هەر ئەمڕۆش ئەمریكا ڕێگە بە ئێران دەدات، بڕی شەش ملیار دۆلاری لە كۆریای باشوور وەربگرێتەوە.
ناسر كەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ئاڵۆگۆڕی زیندانییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ ئەمریكا و وەرگرتنەوەی پارە دەستبەسەرداگیراوەكانی بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز دەدوێت.
ناسر كەنعانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەكان لەگەڵ ئەمریكا بەڕێوە دەچێت، كە پێنج زیندانی ئێرانی و پێنج زیندانی ئەمریكی لەخۆ دەگرێت.
ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو پارانەی ئێران كە لە كۆریای باشوور دەستی بەسەردا گیرابوو، هەر ئەمڕۆ دەگاتەوە دەستی ئێران.
پێشتر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕەزامەندی نیشاندابوو، ئێران شەش ملیار دۆلار لە كۆریای باشوور وەربگرێتەوە، ئەو پارەیەش دەچێتە بانكێكی قەتەرەوە، ئەمەش یەكەم هەڵوێستی فەرمی ئەمریكایە بەرامبەر ئێران لە چوارچێوەی ئەو ڕێككەوتنەی كە بۆ پێنج دەستبەسەركراوی ئێرانی بەرامبەر پێنج دەستبەسەركراوی ئەمریكی كراوە.
هـ.ئ
Comments are closed.