لە ئۆپەراسیۆنێكی هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە زنجیرە چیای حەمرین ئەفسەرێك بریندار بوو

ناوەندی هەواڵەكان

میدیا عێراقیەكان بڵاویان كردووەتەوە، ئەمڕۆ لە كاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە زنجیرە چیای حەمرین، بۆمبێك بە ئۆتۆمبیلی هێزە ئەمنییەكاندا تەقیوەتەوە و ئەفسەرێك بریندار بووە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەكانی عێراق بۆ كێوماڵكردن و پاككردنەوەی زنجیرە چیای حەمرین لە سنووری دیالە ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ لە ناوبردنی مۆڵگە و پاشماوەی چەتەكانی داعش ئەنجامدا. تەقەمەنییەك بە سەر هێزێكی ئەمنی سوپای عێراق لە ناو چیای حەمرین لە باكووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە تەقیوەتەوە.

میدیا عێراقیەكان لە زاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویان كردووەتەوە، ئەمڕۆ لە كاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە زنجیرە چیای حەمرین، بۆمبێك بە ئۆتۆمبیلی هێزێكی لیوای یەكەمی سوپای عێراقی تەقیوەتەوە و ئەفسەرێك بریندار بووە، بەهۆی ئەو  تەقینەوەیە ئەفسەرەكە قاچێكی لەدەستداوە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش كرد، هێزە ئەمنییەكان ئەفسەرەكەیان گواستووەتە بۆ نەخۆشخانە بۆ ئەوەی چارەسەری پێویستی بۆ بكرێت.

چیای حەمرین لە نێوان پارێزگاكانی دیالە و سەڵاحەدین و كەركووك درێژ دەبێتەوە، لەو نێوەندەدا چەتەكانی داعش مۆڵگەیان درووست كردووە، بەهۆی سەختی ناوچەكان زنجیرە چیای حەمرین،هێزە عێراقییەكان نەیان توانیووە بە تەواوەتی ئەو ناوچانە لە چەتەكانی داعش پاك بكەنەوە،

بۆیە هێزە ئەمنییەكانی عێراق زۆرجار لە ڕێگەی فڕۆكەی جەنگییەوە هێرش دەكەنە سەر چەتەكانی داعش.

هـ.ئ

Comments are closed.