قەڵادزێ
لە گوندێکی شارەدێی سنووری پشدەر، تەرمی منداڵێکی ١٢ ساڵان بە خنکاوی گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ و پۆلیسیش دەڵێت: بە وتەی کەسوکارەکەی منداڵەکەیان لە گۆمێکی گوندەکەیان کە بۆ ئاودانی برنج دروستکراوە، مەلەی کردووە و خنکاوە.
کەمێک پێش ئێستا تەرمی منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ، لە گوندی قادراوەی سەر بە شارەدێی سەنگەسەر، لەلایەن پۆلیسی شارەدێی سەنگەسەرەوە گەیەنراوەتە نە خۆشخانەی گشتی قەڵادزێ سەر بە شارۆچکەی قەڵادزێی ئیدارەی ڕاپەڕین.
سەبارەت بە ڕووداوەکە، شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: منداڵە لە ڕەگەزی نێرە و تەمەنی ١٢ ساڵە، دانیشتووی گوندی قادراوەی سەر بە شارەدێی سەنگەسەری سنووری پشدەرە، دوای ئاگادار کردنەوەیان چوونەتە شوێنی ڕوداوەکە و لەلایەن پۆلیسی شارەدێی سەنگەسەرەوە گەیەنراوەتە نە خۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ.
وتەبێژی پۆلیس وتیشی: بەوتەی کەسوکارەکەی منداڵەکەیان لە گۆمێکی گوندەکەیان کە بۆ ئاودانی برنج دروستکراوە، مەلەی کردووە و دواتر خنکاوە .
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، پەڕاویی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
ه.ح
Comments are closed.