سلێمانی
بڕیار بوو ئێوارەی ئەمڕۆ، لە ساڵیادیی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” و ژینا ئەمینی شانۆیەك لەلایەن ڕێكخراوی نوێگەرەوە پێشكەش بكرێت، بەڵام لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سلێمانییەوە ڕێگری لێکرا و ئەنجام نەدرا، بەڕێوەبەری ڕێكخراوەكەش دەڵێت: بەبێ هیچ بیانوویەك شانۆکە قەدەغە کرا.
لە ساڵیادی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” و ژینا ئەمینی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بڕیار وابوو ئێوارەی ئەمڕۆ، ڕێكخراوی نوێگەر، لە شاری سلێمانیی، شانۆیەك لە پاركی ئازادیی پێشكەش بكات.
هێڤار مستەفا، بەڕێوەبەری ڕێكخراوی نوێگەر بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: مۆڵەتی یاساییمان وەرگرتبوو كە ئەم ئێوارەیە شانۆكە پێشكەش بكەین، بەڵام ئاسایشی سلێمانی لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە شانۆكەیان قەدەغەكرد و هەڕەشەی داخستنی ڕێكخراوەكەمانیشیان كرد.
وتیشی: داوای لێبوردن لە میوانانمان دەكەین، لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین تا پێشكەشی بكەین.
ب.گ
Comments are closed.