ناوەندی هەواڵەکان
جێگری سەرۆكی حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەتوندی سەركۆنەی ئەو هێرشەی سەر هێزەكانی دژە تیرۆری كوردستان دەكەم لە ناحیەی عەربەت، ئەمە پێشێلكردنێكی دیكەی سەروەری خاكی عیراقە كە لەڕێی فرۆكەی بێ فرۆكەوانەوە ئەنجامدراوە.
دوانیوڕۆی ئەمڕۆ لەڕێگەى درۆنەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی کشتووکاڵی عەربەت بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمی بەڕێوەبەرایەتى گشتیی دژە تیرۆری کوردستان شەش کەس شەهید بوون و سێ کەسیش بریندار بوون.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حکومەتى هەرێمی کاربەڕێکەر لەبارەى هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى کشتوکاڵی عەربەت ڕایگەیاند : بەداخەوە لەم رووداوەدا سێ هەڤاڵی قارەمانی گەلەكەمان شەهیدكران و سێ هەڤاڵی دیكەشمان بریندار بوون، پرسە و سەرخۆشی ئاراستەی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدەكان دەكەین و جەختدەكەینەوە كە؛ هیچ بیانوویەك نییە بۆ ئەنجامدانی ئەو جۆرە هێرشانە بۆ سەر هێزێكی قارەمانی كوردستان كە ئەركیان پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری كوردستانە و رۆڵێكی بنەڕەتیشیان هەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەكەدا.
هەروەها قوباد تاڵەبانی داواش دەكات لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی فیدراڵ بێنە سەرخەت و كار بكەن بۆ رێگریكردن لەوەی جارێكیتر ئەو پێشێلكارییانە دووبارە نەبنەوە، هەروەها داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی كوردستان دەكەم لێكۆڵینەوەی ورد بكەن بۆ دەرخستنی تەواوی راستییەكان و ئاشكرا كردنیان بۆ رای گشتی خەڵكی كوردستان.
ه.ح
Comments are closed.