ناوەندی هەواڵەکان
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی سەبارەت بە هەردوو هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى کشتوکاڵی عەربەت لە سلێمانی و شەهیدکردنى نوێنەری کەنەکە لە باشووری کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت: ئەم هێرشانەی ئەمڕۆ لەلایەن هەر هێز و دەوڵەتێکەوە بێت ئامانجیان لێدانی ستاتۆ و مافی گەلی کوردە و ئەوەتا پەدەکە پێش سوپای دوژمنان کەوتووە بۆ تەسلیم کردنی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
لە ڕاگەیەنراوەکەیدا تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاندوە: شاری سلێمانی و تیرۆرکردنی ئەندامێکی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان لە شاری هەولێر نیشانەی پیلانگێڕییەکی هەرێمییە دژی پرسی کورد، هەر دەستکەوت مافێکی نەتەوەی کە دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان بە شۆڤێنیتر عەقڵ و فاشیستترین سیاسەت لە سەر گەلی کورد پەیڕەو دەکەن بە تایبەتی دەوڵەتی تورکیا کە بە سیاسەتی نکۆڵی و تیرۆر، کۆمەڵکوژی وەڵامی داواکارییەکانی گەلی کورد دەداتەوە لاوازی و ناتەبایی گەلی کوردیش زیاتر زەمینەی بۆ ئەو سیاسەتە خۆش کردووە.
تەڤگەری ئازادیی ئاماژەى بەوەشکردوە، هەندێک پارتی کوردی دەستی خستووەتە ناو دەستی دوژمن بەگوێرەی خواست و دڵی دوژمنان هەڵسوکەوت لەگەڵ گەلی کورد دا دەکات بە تایبەتی پەدەکە کە دەیان ساڵە بە ئەجێندا و پیلانی دەوڵەتی تورکیا گەورەترین دژایەتی بزووتنەوەی ئازادی کورد، لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەکات کە ئەم هەڵوێستە زور لە هێرش و پیلانەکانی دوژمنان بە کاریگەرترە و ماڵی کورد تێک دەدات.
هەروەها لە ڕاگەیەنراوەکەدا تەڤگەری ئازادی جەختیکردوەتەوە، ئەم هێرشانەی ئەمڕۆش لەلایەن هەر هێز و دەوڵەتێکەوە بێت ئامانجیان لێدانی ستاتۆ و مافی گەلی کوردە و ئەوەتا پەدەکە پێش سوپای دوژمنان کەوتووە بۆ تەسلیم کردنی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەم هاوکارییەی پەدەکە بە چەندان هێندەی دوژمنانی گەلی کورد زەرەر، بە ستاتوی کورد دەگەیەنن.
هاوکات ئەوەشى خستووەتەڕوو، لئەو هێرشانە کەمتەرخەمی دام دەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەرحەق بە دەستتێوەردان و بەزاندنی سنووری هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی بێ دەنگی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت ئەگەر بێت و سنوورێک بۆ ئەو کارە سیخوڕی سنوور بەزاندنانەدا دانەنێت هەرێمی کوردستان، گەلی کورد ڕووبەڕووی سیاسەتی جینۆساید لەناو بردن دەبێتەوە.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان دووپاتیکردوەتەوە کە وەکوو بزووتنەوەیەکی ئازاد و دیموکراتخواز دەستی بە تێکۆشان کردووە لە پێناو چارەسەری و پاراستنی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان لە هەر جێگەیەک هێرش بکرێتە سەر، دەشڵێت: گەلەکەمان دژی دەوەستێتەوە بە دیدگەیەکی نەتەوەیی و دیموکراتی سەیری پرسەکان دەکات ئەم کارە تیرۆریستییەی ئەمڕۆ شەرمەزار دەکەین و بانگەوازی بۆ گەلەکەمان لە باشووری کوردستان هەموو هێزە سیاسییەکان دەکات کە لەم قۆناخەدا تەنیا ڕێگەیەک بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و بەرەنگاربوونەوەی هێرش و پیلانەکان هەڵوێست وەرگرتنە بەرامبەر هەر هێرشێک بۆسەر وڵات و گەلەکەمان لە لایەن هەر هێزێکەوە بێت.
لە کۆتاییشدا تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەى کوردستان ڕایگەیاندوە: دوژمنانی کورد هیچ جیاوازییەک ناکەن لە نێوان هەموو تاکێکی کورد، پاساو هێنانەوە بۆ ئەو دوژمنە فاشیستانە لە زەرەر زیاتر هیچ سوودێکی نابێت، کێشەی کورد یەک کێشەیە و با واز لە و پڕوپاگەندە و بیرکردنەوانە بهێنین خۆمان نەکەینە سووتەمەنی ئەو بیر و بۆچوونانە.
ه.ح
Comments are closed.