ناوەندی هەواڵەکان
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی لەسەر هێرشەکەى فڕۆکەخانەى کشتوکاڵی عەربەت بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند: پێشێلکردنێکی دیکەی سەروەری خاک و ئاسمانی هەرێمی کوردستان و عێراق بووە هۆی شەهیدبوونی سێ هەڤاڵمان لە هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری کوردستان.
لە ڕاگەیەنراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٣/٩/١٨ پێشێلکردنێکی دیکەی سەروەری خاک و ئاسمانی هەرێمی کوردستان و عێراق بووە هۆی شەهیدبوونی سێ هەڤاڵمان لە هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری کوردستان، لەکاتێکدا هێزەکانی دژەتیرۆر سەرقاڵی مەشق و ڕاهێنان بوون بۆ زیاتر بەرگریکردن لە خاک و خەڵکی هەرێمی کوردستان
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئیدانەی ئەم کردەوەیەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت دەکات و ڕایدەگەیەنێت، تێکدانی ئارامی و ئاسایشی کوردستان هیچ پاساواێکی نیە.
هاوکات دەزگا ئاسایشی هەرێم دووپاتی دەکاتەوە هەمووان پێکەوە دەستێکی پۆڵاین دەبین بۆ لەگۆڕنانی مەرامی دوژمنان و هەموو ئەوانەی چاویان بە ئارامی کوردستان هەڵنایەت.
لەکۆتایشیدا دەزگای ئاسایشی هەرێم پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکات و هیوای تەندروستیەکی باشتر بۆ برینداران دەخوازێت.
ه.ح
Comments are closed.