ناوەندى هەواڵەکان
سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، هەر کەس و لایەنێکیش بە هەر مەبەستێک پاساو بۆ هێرشە تیرۆریستیەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت بهێنێتەوە، خائین و خۆفرۆشە و دەستی دووی داگیرکەرانی کوردستانە، دەشڵێت: خەڵکی کوردستانيش زۆر هۆشیارن و هەمووان زۆر باش دەناسنەوە.
ڕێواز فایەق، سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێمى کوردستان لە نووسراوێکدا بڵاوى کردەوە، هەر کەس و لایەنێکیش بە هەر مەبەستێک پاساو بۆ هێرشە تیرۆریستیەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت بهێنێتەوە، خائین و خۆفرۆشە و دەستی دووی داگیرکەرانی کوردستانە.
ئاماژەى بەوەش کردووە، خەڵکی هەرێمى کوردستانيش زۆر هۆشیارن و هەمووان زۆر باش دەناسنەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوانیوڕۆی دوێنێ فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت، کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی سلێمانییەوە بۆردوومان کراوە و بەهۆیەوە شەش کەس شەهید بوون و ژمارەیەکى دیکەش برینداربوون.
ئـ.م
Comments are closed.