ناوەندی هەواڵەكان
ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەئامانجكردنی فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت بۆ تێكدانی سەقامگیریی ئاسایشی هەرێمی كوردستانە، ئیدانەی ئەو جۆرە هێرشانە دەكەین، هەروەها داوای ئەنجامدانی دانیشتنێكی نایاسایی پەرلەمانی لە سەر ئەو بابەتە كرد.

محەممەد شەمەری ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە بۆردوومانكردنی فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەتی لە پارێزگای سلێمانی بۆ ئاژانسی ڕۆژینیوز دەدوێت.
محمد شەمەری، ڕایگەیاند بەئامانجكردنی فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت لە چوارچێوەی هەوڵە دەرەكییەكان بۆ تێكدانی سەقامگیری ئاسایشی هەرێمی كوردستانە، پێویستە لێپرسینەوە لە توركیا بكرێت، عێراق سكاڵایەكی نێودەوڵەتی لە دژی پێشكەش بكات.
ئاماژەی بەوەش كرد، ئێمە ئیدانەی ئەو ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستیانەی توركیا دەكەین كە ناوبەناو هەرێمی كوردستان دەكاتە ئامانج و ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی مەدەنی دەكاتە قوربانی، هاوكات داوای دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی كرد، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پەرەسەندنی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر سەروەریی عێراق.
پاشنیوەڕۆی دوێنێ دوشەممە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەتی كردە ئامانج و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگەی دژەتیرۆری كوردستان (CTG) گیانیان لەدەست دا و سێ پێشمەرگەی دیكەش برینداربوون.
هـ.ئ
Comments are closed.