ناوەندى هەواڵەکان
ئەمڕۆ تەرمى هەردوو شەهید ئیڤان عەدنان و ڕابەر ئەنوەر کە دوێنێ بەهۆى بۆردوومانکردنى فڕۆکەخانەى کشتوکاڵى عەربەت لەلایەن دەوڵەتى داگیرکەرىی تورک شەهیدبوون، لە گۆڕستانى عەواڵ و لە گۆڕستانى کەڵەکن لە شارى سلێمانى بە خاک سپێردران.
کەمێک پێش ئێستا تەرمى شەهید ئیڤان عەدنان، لە گۆڕستانى عەواڵ بە خاک سپێردرا و تەرمى ڕابەر ئەنوەریش لە گۆڕستانى کەڵەکن لە شارى سلێمانى بە خاک سپێردرا.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوانیوڕۆی دوێنێ فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت، کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی سلێمانییەوە بۆردوومان کراوە و بەهۆیەوە شەش کەس شەهید و ژمارەیەکی تریش برینداربوون بوون .
ئـ.م
Comments are closed.