بەهاى دۆلار دابەزى و نرخى زێڕ بەرز بووەوە

ناوەندى هەواڵەکان

نرخی یەک گرام زێڕ ٦٢ دۆلار و ١٢ سەنتە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕى یەک هەزار دینار بەرز بووەوە، هەروەها، نرخى ١٠٠ دۆلاریش بەراورد بە دوێنێ بەبڕى ٥٠ دینار دابەزى.

لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٩٤ دۆلار و ٩٢ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٩٢ دۆلار و ٤٩ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە دوێنێ بە جێگیرى مایەوە.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٦٢ هەزار و ١٢١ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٩٣٢ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٦٢ دۆلار و١٢ سەنتە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕى یەک هەزار دینار بەرز بووەوە.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەمشێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٦٦ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٢٠ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٦٧ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەمشێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە  ١٥٧هەزار و ٣٠٠ دینارە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕى ٥٠ دینار بەرزبوەوە، بەو پێیەی کە دوێنێ لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەهاکەی ١٥٧ هەزار و ٢٥٠ دینار داخرا، هەروەها، نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٥ هەزار دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٩١ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە چوار ملیۆن و ٩٧٥ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە دوو هەزار و ٧٢١ لیرەى تورکى.

ئـ.م

Comments are closed.