سەرکردەیەکى یەنەکە: پێویستە حکومەتى هەرێم و عێراق دژى هێرشەکان بووەستنەوە

ناوەندى هەواڵەکان

ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامى سەرکردایەتى یەنەکە ڕایگەیاند، ڕووداوەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت پێشێلکردنی زەقە بۆ سەر سەروەریی خاک و ئاسمانی ھەرێمی کوردستان، دەشڵێت، ئەرکى حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستانە، کە بێنە دەنگ.

ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامى سەرکردایەتى یەنەکە ڕایگەیاند: رووداوەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت پێشێلکردنی زەقە بۆ سەر سەروەریی خاک و ئاسمانی ھەرێمی کوردستان و چەندین جارە لە سنووری سلێمانى ڕوودەدات و ئەمەش خۆی لە خۆیدا ھەڕەشەی جدییە بۆ سەر ئارامی و ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان.

ئەو سەرکردەى یەنەکە باسى لەوەش کردووە، ئەرکى حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستانە، کە بێنە دەنگ لە ئاستی ئەم پێشلکارییانەی بەرامبەر سەروەریی عێراق دەکرێت و پێویستە ڕێوشوێنی دیپلۆماسی و نێودەڵەتی بەرامبەرى بگرنە بەر.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوانیوڕۆی دوێنێ فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت، کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی سلێمانییەوە بۆردوومان کراوە و بەهۆیەوە شەش کەس شەهید بوون و ژمارەیەکى دیکەش برینداربوون.

ئـ.م

Comments are closed.