بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى بە شێوەى کاش خستە بازاڕەوە

ناوەندى هەواڵەکان

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢١٩ ملیۆن و ١٠٧ هەزار و ٥٦١ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٣٨ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٨٠ ملیۆن و ٨٥٧ هەزار و ٥٦١ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢١٩ ملیۆن و ١٠٧ هەزار و ٥٦١ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەو بڕە ٣٨ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٨٠ ملیۆن و ٨٥٧ هەزار و ٥٦١ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند ڕۆژێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٧ هەزار و ٣٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت و ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتییانى بەدواى خۆیدا هێناوە.

ئـ.م

Comments are closed.