هێرشی  سەربازی ئازەربایجان بۆ سەر ئەرمینیا دەستی پێكرد

ناوەندی هەواڵەكان

ئەمڕۆ هێزەكانی ئازەربایجان هێرشێكی سەربازییان دژی هێزەكانی ئەرمینیا لە دوای داگیركردنی ناوچەی قەرەباخ دەستپێكرد، ئامانجیش لەو هێرشە دەركردنی هێزەكانی ئەرمینیایە لەو ناوچەیە.

كەناڵی جەزیرەی عەرەبی سەبارەت بە دووبارە سەرهەڵدانەوەی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئازەربانیجان و ئەرمینیا ڕاپۆرتێكی بڵاو كردەوە و ئاماژەى بەوە کردوە، ئەمڕۆ هێزەكانیان لە ناوچەی قەرەباخ هێرشێكی سەربازییان دژی هێزەكانی ئەرمینیا دەستپێكرد، ئامانجیش لەو هێرشە دەركردنی هێزەكانی ئەرمینیایە لە ناوچەی قەرەباغ.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، هێزەكانی ئازەربایجان بە چەكی سووك هێرشیان كردووەتە سەر هێزەكانی ئەرمەنستان و شوێنە سەربازییەكانیان.

كەناڵەکە ئاماژەی بەوەش كردووە، دوای هێرش و بۆردومانەكانی ئازەربایجان دەنگێكی بەرز لە ستێپانكێرتی پایتەختی ناوچەی قەرەباخ بیستراوە، تاوەكوو ئێستا قەبارەی زیانە ماددی و گیانییەكان نەزانراون.

هـ.ئ

Comments are closed.