ئەو ڕێگایانە کامانەن، کە هۆکارن بۆ نەهێشتنى قەبزى؟

ناوەندى هەواڵەکان

دکتۆر سەعدون عومەر پسپۆڕى نەشتەرگەرى گشتیی دەڵیت: چەند ڕێگایەک هەیە دەبنە هۆى نەهێشتنى قەبزى لەوانەش خواردنەوەى هەشت پەرداخ ئاو لە ڕۆژێکدا، دوورکەوتنەوە لە خواردنە گازییەکان، خواردنى بڕیکى باش شلەمەنى، خواردنى سەوزەوات و وەرزشکردن.

دکتۆر سەعدون عومەر، پسپۆڕى نەشتەرگەرى گشتى لە نووسینێکدا ئاماژە بەو ڕێگایانە دەکات، کە دەبنە هۆى نەهێشتنى قەبزى و دەقى نوسینەکەشى بەمجۆرەیە:-

ئەو ڕێگایانە کامانەن، کە هۆکارن بۆ نەهێشتنى قەبزى؟

١-  خواردنەوەى هەشت پەرداخ ئاو لە ڕۆژێکدا
٢-  دوورکەوتنەوە لە خواردنە گازییەکان
٣- خواردنى بڕێکى باش شلەمەنى
٤-  خواردنى سەوزەوات
٥-  وەرزشکردن
٦- سیستەمى خواردنتان تەندرووست بکەن و زیاتر ئەو خواردنانە بخۆن، کە ڕیشاڵى تێدایە.
٧- دوورکەوتنەوە لە سترێس و قەلەقى
٨- دوورکەوتنەوە لەو خواردنانەى، کە ماددەى کافاینى تێدایە.
ئـ.م

Comments are closed.