ناوەندی هەواڵەکان
دەرهێنەرێکی کورد فیلمێکی دیکۆمێنتاری دەربارەی دوو ژنە چالاکوانی بواری ژنان بەرهەمدەهێنێت و لە ئێستادا سەرجەم کارەکانی تەواو بووە.
دوێنێ دەرهێنەر حسام یوسفی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە ڕایگەیاند، فیلمێکی دیکۆمێنتاریی نوێی بە ناوی “مەرگ چارەنووسی من نییە” کارەکانی کۆتایی هاتووە، ساڵی ڕابردوو لە باشووری کوردستان دەستم بە وێنەگرتنی ئەم فیلمە کرد.
سەبارەت بە فیلمە دیکیۆمێنتارییە نوێکەی دەرهێنەر ئاماژەی بەوە کردووە، باس لە هەر دوو ژنە چالاکوانی کورد “بەهار مونزیر و لاوە محەمەد” دەکات، کە لێکۆڵینەوە لە کوژرانی ژنێک بە ناوی دەریا دەکەن لە ژێر ناوی “شەرەف” لەلایەن براکەیەوە کوژراوە و بنەماڵەی دەریا خۆیان لە سکاڵای یاسایی دەپارێزن و هەوڵ دەدەن ئەو تاوانە بشارنەوە تا بکوژەکە لە زیندان ئازاد بکرێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، فیلمەکە هاوکات بینەر دەباتە گۆڕستانی بێ ناونیشانەکان، کە چەندین ژنی تێدا نێژراون کە بە پاساوی “شەرەف” لەلایەن پیاوانی خێزان و بنەماڵەکەیانەوە کوژراون، هەروەک بینەر دەباتە نێو ژیانی تایبەتی بەهار مونزیر و هەندێک لە گۆشەکانی ژیانی نمایش دەکات.
فیلمەکە لە ساڵی ڕابردوەوە لە هەرێمی کوردستان دەست بە کاری وێنەگرتنی کراوە و لە ئێستادا سەرجەم کارەکانی تەواو بووە.
ش. ئـ
Comments are closed.