ناوەندى هەواڵەکان
ڕێکخراوە کوردییەکان لە ڕووسیا، هێرشی دەوڵەتی داگیرکەرى تورک-یان بۆ سەر نوێنەرایەتی کەنەکە لە باشووری کوردستان، ھەروەھا ھێرشی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵى عەربەتیان شەرمەزار کرد و دەشڵێن: سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری شەهیدان و گەلی کوردستان دەکەین.
یەکێتیی ڕێکخراوە مەدەنییە نێونەتەوەییەکانی کورد، ڕێکخراوی ئێزدخانی ڕووسیا و ڕێکخراوە مەدەنییە نێونەتەوەییەکانی ژنانی کورد لە ڕووسیا، لەبارەى هێرشەکەى دوێنى سەر فڕۆکەخانەى کشتوکاڵى عەربەت و هەروەها، هێشەکەى سەر بارەگاى کەنەکە لە هەولێر ڕاگەیەندراوێکى هاوبەشییان بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێرشی دەوڵەتی داگیرکەرى تورک بۆ سەر نوێنەرایەتی کەنەکە لە باشووری کوردستان، ھەروەھا ھێرشی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵى عەربەت شەرمەزار دەکەین.
ئاماژە بەوەش کراوە، هێرشەکانى سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵى عەربەت بە ڕێکەوت نییە و بەڕێوەبەرایەتی پەدەکە پەیوەندییان بەو ڕووداوانەوە هەیە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری شەهیدان و گەلی کوردستان دەکەین.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوانیوڕۆی دوێنێ فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت، کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی سلێمانییەوە بۆردوومان کراوە و بەهۆیەوە شەش کەس شەهید و بریندار بوون، لە هەمان کاتیشدا لە هەولێر هێرشکرایە سەر بارەگاى کەنەکە و ئەندامێکى کەنەکە بەناوى دەنیز جەڤدەت شەهید کرا.
ئـ.م
Comments are closed.