ناوەندی هەواڵەکان
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، دوێنێ لە دژی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا و لە چالاکییەکەدا ١٥ چەتە کوژراون، هەروەها دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا هێزەکانی ڕزگاری عەفرین، سەبارەت بە چالاکییەکی دوێنێیان لە دژی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک زانیارییان ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەرانسەری ناوچەکە بەردەوامە، بەڵام هێزەکانیان وەڵامیان داونەتەوە و هێرشەکانی ئەوانیان بێ کاریگەر کردووە.
هەر لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ١٨ی ئەیلول لە گوندی ئیبلی شارۆچکەی باب، هێزەکانمان بەسەر دوژمنانیاندا داوە، لە ئەنجامدا ١٥ چەتە کوژران و شەش چەتەش برینداربوون.
هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، گورز لە سێ سەنگەر، سێ ماتۆڕسکیل، ئۆتۆمبێلێک و کۆگایەکی تەقەمەنی وەشێندراوە و ڕووخێندراون، شەش چەکیAK-47 ، دوو مووشەک، چەکێکی بیکەیسی، چەکێکی بی-٧، چوار تەقینەوە، تەلەفۆنێک و ناسنامەیەک دەستی بەسەردا گیراوە.
ب. ق
Comments are closed.